ئینگلتەرا

ئۆوێن: کەین شایستەی باشترە

یاریگا-مایکڵ ئۆوین پشتگیری هاری کەین دەکات بۆ جێهێشتنی تۆتنهام.

دوێنی راگەیەندرا کەین بە یانەکەی وتووە دەیەوێت هاوینی ئەمساڵ رووبکاتە شوێنیکی دیکە، هەواڵەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. مایکڵ ئۆوێنی ئەستێرەی پێشووی پریمەرلیگ لەوبارەیەوە نوسییویەتی “ناکرێت گلەیی لە کەین بکرێت کە سەرکێشییەکی نوێی بوێت، ئەو دڵسۆزییەکی زۆری نیشاندا بۆ تۆتنهام بەڵام تۆتنهام هێشتا زۆر دوورن لە بەدەستهێنانی ناسناو، جێگەی داخ دەبێت ئەگەر یاری بکات و هیچ ناسناوێک بەدەست نەهێنیت”.

هەریەک لە  یانەکانی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی و چێڵسی لە دیارترین ئەو یانانەن کە لە ئێستادا خوازیاری ئەو یاریزانەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button