ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا پێكانی تێر شتیگنی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكەی مارك ئەندریە تێر شتیگنی ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند شتیگن نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە كە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو گۆڵپارێزە ئەڵمانیەكە لە مالمۆ لەلایەن دكتۆر هاكان ئەلفریدسۆن لە ژێر سەرپەرشتی پزیشكانی یانەكە لە ئەژنۆی ڕاستیدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەوەش شتیگن ناتوانێت لە یۆرۆی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button