ئینگلتەرافه‌ره‌نسا

پۆگبا: کانتێ کەسێکی فێڵبازە

یاریگا-پاوڵ پۆگبا دەڵێت نگۆلۆ کانتێی هاونیشیمانی کەسێکی فێڵبازە.

کانتێ ساڵانێکە بە یەکێک لە ناوەڕاستکارە بەتواناکانی ئەورووپا هەژماردەکرێت، بەڵام ئاستی گەیشتە لوتکە لەم دواییەدا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەم وەرزە پێشکەشی دەکات.  پۆگبا و کانتێ لە ریزەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا یاری دەکەن  و پۆگبا سەبارەت بە هاوتیمەکەی وتی “کانتێکی کوڕێکی زیرەکە، بەڵام زۆر فێڵبازە و درۆتان لەگەڵ ناکەم. هەر کاتێک یاری کاغەز و یاری بۆرد دەکەین، ئەو دەڵێت فێلناکەم بەڵام ژیرانە دەیکات. لەگەڵ ئەوەش هەر خۆشماندەوێت”.

کانتێ لە جیهانی تۆپی پێ یاریزانێکی خۆشەویستە بەهۆیی سادەیی لە مامەڵە و ژیانی رۆژانەیدا سەرەڕای ناوبانگ و داهاتەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button