ئه‌وروپائیتاڵیا

پێرلۆ باس لە گۆڕانكاریەكەی ڕۆناڵدۆ دەكات

یاریگا-

ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات دووپاتیكردەوە كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەی توڕە نەبووە لە گۆڕانكاری پێكردنەكەی لە یاریەكەیان بەرامبەر ئینتەر میلان.

شەوی ڕابردوو یوڤێنتوس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلانی كرد و یاریەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 37ی خولی ئیتاڵیا.

لە خولەكی 70دا پێرلۆ لە گۆڕانكاریەكدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەخاتە دەرەوەی یاریگا و ئەلڤارۆ مۆراتا دەباتە ناوەوە.

سەبارەت بەو گۆڕانكاریە پێرلۆ ووتی: ئەوە یەكەمجارە كە رۆناڵدۆ دڵخۆش بێت بە گۆڕانكاریەكە و توڕە نەبێت ،ئەو دڵخۆش بوو وە لە ژووری خۆگۆڕین پێدەكەنی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button