ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید تووشی پێکان بوو

یاریگا
دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر گرانادا لە گەڕی 36ـی لالیگا، زینەدین زیدان راهێنەری فەرەنسی ئەو یانەیە هۆکاری دەرهێنانی مارڤین پارک یاریزانی لاوی یانەکەی بەهۆی پێکان راگەیاند.

راهێنەرەکەی شایانەکان دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر گرانادا ستایشی ئاستی یاریزانەکانی یانەکەی بەتایبەت یاریزانە لاوەکانی کرد و هۆکاری هێنانە دەرەوەی بەرگریکاری راستی یانەکەشی بەهۆی پێگان راگەیاند و گووتی، ئەو یاریزانە توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەڵام نیوەی دووەم بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ یاریزانێکی بەرامبەر، هەستی بە ئازار کرد و نەیتوانی بەردەوام بێت.

ریال مەدرید ئەم وەرزە 62 جار یاریزانەکانی یانەکە تووشی پێکان هاتوون و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە نەتوانن رکابەرییەکی باش لەسەر ناسناوەکان بکەن و راهێنەری یانەکەش زۆر بە کەمی یاری بە پێکهاتەیەکی جێگیر کردووە.

Back to top button