ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

پێرێز لە پێناو گواستنەوەی مباپێ هەوڵی هێشتنەوەی زیدان دەدات

یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە رێگە بە زینەدین زیدان راهێنەری فەرەنسی بدات یانەکەی جێبێڵێت و دەیەوێت ئەو راهێنەرە وەکو پردێک بۆ گواستنەوەی کلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان بەکار بێنێت.

ماڵپەری Le Parisien نوسیویەتی سەرۆکی یانە ئیسپانیەکە سەرەڕای ئەوەی دڵخۆش نیە بە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی، بەڵام ئامادەنیە رێگە بە راهێنەرەکەی بدات یانەکەی جێبێڵێت، چونکە دڵنیایە بەچوونی ئەو راهێنەرە، ئەو کات گۆڵکارەکەی شازادەکانیش حەزی بۆ پەیوەندی کردن بە یانەکەی دەگۆڕێت، چونکە یاریزانە لاوەکە چەندینجار رایگەیاندووە ئارەزووی ئەوەی هەیە لەژێر راهێنەرایەتی زیزۆ یاری بکات.

ریال مەدرید چەند وەرزێکە هەوڵی گواستنەوەی کلیان مباپێ دەدات و ئەو یاریزانەش هەر بەم هۆیەوە چوارجار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و بۆیە چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە لە لالیگا یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button