ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

” ھیچ گرێنتیەک نیە لەسەر مانەوەی نێێمار و ئێمباپێ “

یاریگا
توماس توخێل، راھێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی گومانی درووست کردووە لەسەر مانەوەی ھەردوو ئەستێرەی یانەکەی نێیمار و ئێمباپێ.

راھێنەری شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەیان بەرامبەر رێنس لە خولی فڕەنسا گووتی ” واکو راھێنەر ئارەزوو دەکەم ھەردوو یاریزان لە گەڵ ئێمە بەردەوام بن، بەڵام کاتێک دەبینی چەند یانەیەکی گەورە رکابەری لەسەر گواستنەوەیان دەکەن، ئەوا ئەستەمە بتوانی رێگری لە مانەوەیان بکەیت، بەڵام نا ئومێد نین و ھەموو ھەوڵێک بۆ مانەوەیان دەدەین “.

نێیمار و ئێمباپێ بونەتە ئامانجی چەند یانەیەک و لەوانەش ریال مەدرید ھەوڵ بۆ گواستنەوەی یەکێکیان دەدات.

Back to top button