ئینگڵته‌راگرنگترین

مەگوایەر ریکۆردێکی شکاند و تووشی پێکان هات

هاری مەگوایەر کاپتنی یانەی مانچێستەر یونایتد لە یارییەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا لەگەڵ تووشی پێکان هات و ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند و ژمارەیەکی دیکەشی لەدەستچوو!

هاری ئەمڕۆ ٧١هەمین یاری دوای یەکی بۆ مانچێستەریونایتد ئەنجام دا بە بێ ئەوەی یەک خولەک داببڕێت و بەرامبەر لیدز ریکۆردەکەی گاری پاڵیستەری یەکسانکردەوە کە  لە نێوان ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٥ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان تۆماریکردبوو، وابڕیاربوو هەفتەی پێشوو بەرامبەر لیڤەرپوول ریکۆردەکە بشکێنێت بۆ زۆرترین یاری دوای یەک بە ٧٢ یاری بەڵام ئەو یارییە دواخرا.

ئەمڕۆش لەگەڵ ئەوەی دواتر گەڕایەوە نێو یاریگا و بەڵام تەواوی ٩٠ خولەکەکە یاری نەکرد، لەگەڵ ئەوەدا  بۆ هەمان ریکۆرد بەڵام بە هەژمارکردنی خولەکەکان مەگوایەر بووە هەڵگری ژمارەی پێوانەیی زۆرترین خولەکی دوای یەک بە درێسی شەیتانە سوورەکان.

یونایتد یارییەکەی ٣-١ بەکۆتا هێنا و بەفەرمی سەرکەوتن بۆ خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button