ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری نێوان بارسێلۆنا و ئەتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر ڕونالد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری بارسێلۆنا و دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەكەی ئەمڕۆیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا.

دوای ڕۆشتنی لە بارسا لویس سوارێز بۆ یەكەمجار دەگەڕێتەوە كامپ نۆو بەڵام ئەمجارە وەك ڕكابەر.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

– بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ ، پیكێ ، لینگلێت

هێڵی ناوەند: ئەلبا ، پیدری ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ ، دیست

هێڵی هێرشبردن: میسی ، گریزمان

– ئەتلەتیكۆ مەدرید:

گۆڵپارێز: یان ئۆبلاك

هێڵی بەرگری: تریپێر ، ساڤیچ ، خیمینیز ، هێرمۆسۆ

هێڵی ناوەند: كوكی ، كۆندۆبیا ، لیمار

هێڵی هێرشبردن: یۆرێنتی سوارێز ، كاراسكۆ

ئەتلەتیكۆ مەدرید بە كۆكردنەوەی 76 خال پێشەنگی گرتووە و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button