ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بەرێوەبەری کارەکانی مارتینێز وەڵامی دەنگۆکانیدایەوە

یاریگا
بەم دواییە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی بەڕازیلی بڵاویکردەوە کە لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید گەیشتووەتە رێکەوتن و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانەش وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە.

دوای ئەوەی ماڵپەری TNT Sportـی بەڕازیلی دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردەوە کە گۆڵکارەکەی نێراتزۆری لەسەر موچەی ساڵانەش لەگەڵ شایانەکان گەیشتووەتە رێکەوتن و تەنها رێکەوتن لەگەڵ یانەکەی ماوە، ئالێخاندرۆ کامانۆ بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە هەموو دەنگۆکانی رەتکردەوە و بە ماڵپەری MadridistaReal گووت ” من هیچ کاتێک لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆم لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید نەکردووە ”.

مارتینێز وەرزی رابردووش لەلایەن کارگێری یانەی بارسێلۆنا هەوڵێکی زۆر درا بۆ گواستنەوەی، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 111 ملیۆن یۆرۆیە بووە رێگر و لە کۆتاییدا ناچار بوو لە یانەکەی بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button