ئه‌وروپائیتاڵیا

ڕیاڵ مەدرید هەوڵی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەكی ئینتەر میلان دەدات

یاریگا- 

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەكی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیە لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی كواترۆی ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندیەكانی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینیزی ئەرجەنتینی.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە پلانی دووەمی یانە شاهانەكەیە لە ئەگەری شكستهێنانی گواستنەوەی ئیرلینگ هالاند بۆ قەڵای سپی.

هەروەهاڕادیۆكە ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە كە پەیوەندیە سەرەتاییەكانی نێوان هەردوولا بە باشی ڕۆشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button