ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

برۆنۆ فێرناندێز: بردنەوەی یۆرۆپالیگ بەس نیە

یاریگا-

برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێی وایە بردنەوەی یۆرۆپالیگ یارمەتی یانەكە دەدات بۆ پێشەوە بڕوات بەڵام بەس نیە بۆ شەیتانە سورەكان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مانچێستەر یونایتد دەبێتە میوانی ڕۆما لە یاریگای ئۆلۆمپیكۆ لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی یۆرۆپالیگ.

لە لێدوانی پێش یاریەكەیان فێرناندێز ووتی: بۆ ئێمە بردنەوەی یۆرۆپالیگ ئاماژەیەكە بۆ بەرەو پێشچوون ، لەبەر ئەوەی وەرزی ڕابردوو هیچ نازناوێکمان بەدەست نەهێنا ، كەواتە بردنەوەی نازناوێك لەم وەرزەدا بۆ پێشەوەمان دەبات ، بەڵام بەس نیە.

هەروەها ووتیشی: بردنەوەی یۆرۆپالیگ وەك هانگاوێكە بۆ پێشەوە بۆ یاریزانەكان و یانەكە و نیشانەی ئەوەیە ئێمە شتەكان باشتر دەكەین ، بەڵام هێشتا زۆر شت ماوە باشتری بكەین ، بۆیە كاتێك یاری بۆ یانەیەكی وەك مانچێستەر دەكەیت دەبێت لە لوتكەدا بیت.

شایەنی باسە شەیتانە سورەكان توانیان یاری چوون بە ئەنجامێكی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە گورگەكانی ڕۆما ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button