ئه‌وروپا

لوكاكۆ باشترین هێرشبەر دەستنیشان دەكات

یاریگا- 

ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی باشترین هێرشبەری جیهان دەستنیشان دەكات.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە وەلامی پرسیاری باشترین هێرشبەری جیهان لوكاكۆ ووتی: ” بێگومان كەریم بێنزیما ، ئەو بە كەس بەراورد ناكرێت ”.

شایەنی باسە لوكاكۆ لەگەل ئینتەر میلان توانیان نازناوی سكۆدێتۆی ئەم وەرزە ببەنەوە ، پێش چوار هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە.

لوكاكۆ ڕۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە بردنەوەی نازناوەكە بە جۆرێك باشترین گۆڵكار و باشترین گۆڵدروستكاری یانەكەیەتی بە تۆماركردنی 21 گۆڵ و درووستكردنی 10 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button