ئه‌وروپائیتاڵیا

لوكاكۆ گاڵتە بە ئیبراهیمۆڤیچ دەكات

Korek Telecom

یاریگا-

ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی  پەیامێكی گاڵتە ئامێزی بۆ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی نارد دوای بردنەوەی نازناوی سكۆدێتۆی ئەم وەرزە.

ئینتەر میلان توانی نازناوی سێریا ئەی پێش چوار هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە یەكلا بكاتەوە و بۆ جاری یەكەم دوای 11 ساڵ توانی نازناوەكە بباتەوە و لوكاكۆ ڕۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە بردنەوەی نازناوەكە بە جۆرێك لە كۆی ئەنجامدانی 33 یاری توانی 21 گۆڵ تۆمار بكات.

دوای كۆتایهاتنی یاری یەكەمی ئەم وەرزە لە نێوان هەردوو یانەكەی شاری میلانۆ و بردنەوەی یانەكەی ئیبراهیمۆڤیچ بە دوو گۆڵی هێرشبەرە سویدیەكە بەرامبەر گۆڵێكی لوكاكۆ سوڵتان لە هەژماری فەرمی خۆی لە پۆستێكدا ووتی: ” میلانۆ پاشای نیە ، خوای هەیە ”.

هەروەها دوای بردنەوەی نازناوی سكۆدێتۆ لوكاكۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وەك وەڵامێك بۆ ئیبراهیمۆڤیچ نووسیوویەتی: ” خودای ڕاستەقینە پادشای میلانۆی دەستنیشانكرد ، ئێستا كڕنوش ببەن ، پادشای میلانۆ ”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!