ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

فەرمی: بە تەمەنترین گۆڵپارێز وازی لە یاریکردن هێنا

یاریگا
گابۆر کرالی، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی هەنگاریا بە یەکجاری واز هێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

گۆڵپارێزەکەی پێشووی هەڵبژاردەی هەنگاریا لە هەژمارەی تویتەری تایبەت بە خۆی بڵاوکردەوە ئەم وەرزە دوایین وەرزی بوو و لە تەمەنی 43 ساڵیدا بریاریداوە بە یەکجاری واز لە یاریکردن بێنێت و دەیەوێت لە مەودوا راهێنەرایەتی بکات.

کرالی لە یۆرۆی رابردوو بە پۆشینی جلەکانی سەرنجی میدیاکانی راکێشا بوو و لە هەمان کاتدا لە توانی ببێتە بە تەمەنترین گۆڵپارێز لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

Back to top button