ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

بەپەلە: ڤاران بەشداری یاری داهاتوو ناکات

یاریگا-
رافایل ڤاران، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ ناکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویردەوە بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەیان دوای ئەوەی لە یاری رابردوو بەرامبەر ئۆساسۆنا بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت، دوێنێ لەلایەن پزیشکی یانەکەیان پشکنینی کرا و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەو یاریزانە لە ماسولکەی قاچی راستی تووشی پێکان بووە، هەرجەندە سەرچاوەکە تاوەکو ئێستا وادەی دوور کەوتنەوەی ئاشکرا نەکردووە.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویان کردەوە پێدەچێت ڤاران بۆ ماوەی نزیک 10 رۆژ دوور بکەوێتەوە و بەشداری یارییەکەی بەرامبەر چێڵسیش ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button