ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

حەکیمی: ئارەزووم بوو لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام بم

یاریگا
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆ جاری یەکەم هۆکاری جیابونەوە لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات و ذەشڵێت هیواخواز بوو لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بێت.

بەرگریکارەکەی نێرازۆری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامە لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت ” ریال مەدرید ماڵی من بوو و هیواخواز بووم لەو یانەیە بمێنم و لە پێناو پێگەکەم بجەنگم، بەڵام لەناکاو بریاری دەستبەرداربونم دەرکرا، ئەمەش ئازارم دەدات کاتێک دەڵێن ترسی لە پێناو رکابەریکردن بۆ پێگەکەی هەبوو، راستە کاتێک جاری یەکەم بەخواستن دەستبەردارم بوون بۆ بورووسیا دۆرتمۆند مافی خۆیان بوو، بەڵام کاتێک لەو یانەیە گەڕامەوە بە بیانۆی قەیرانی دارایی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەردارم بونە، ئێستاش نازانم چۆن بوو گواسترامەوە ئینتەر میلان، ناشمەوێت گلەیی لە زیدان و کارگێری ئەو یانەیە بکەم ”.

ئەشرەف حەکیمی لە ساڵی 2017 دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ تیپی دووەمی ریال مەدرید، بۆ تیپی یەکەمی یانەکە گواسترایەوە و پاشان بۆ ماوەی دوو وەرز بەشێوەی خواستن گواسترایەوە بورووسیا دۆرتمۆند و دوجاریش بەرامبەر نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2020 گواسترایەوە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button