ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ناوبژیوانی یاری چێڵسی و ریال مەدرید دیاریکرا

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا بەفەرمی ناوبژیوانی یاری نێوان هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەست نیشانکرد.

ماڵپەری فەرمی یوێفا بڵاویکردەوە بەشێوەیەکی فەرمی دانیێلی ئۆرساتۆ ناوبژیوانی بەناوبانگی ئیتاڵی یاری نێوان هەردوو یانەی چێڵسی و ریال مەدرید لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەبات، ئەم ناوبژیوانە پێشتر لە پاڵەوانتیەکە سێجار یاری شایانەکانی بەڕێوە بردووە و ئەو یانەیە لەم سێ یارییەدا بەرامبەر مانچێستەر سیتی دۆڕاوە، بەرامبەر یانەکانی گالاتاسارای و هەروەها ماڵمۆ براوە بووە.

ئۆرساتۆ پێشتر لە چامپیۆنزلیگ سێجار یاری چێڵشیش ناوبژیوانی کردووە کە یانە ئینگلیزیەکە، بردنەوەیەک، دۆڕانێک و بەرامبەربونێکی هەبووە.

Referee Daniele Orsato during the match SS Lazio-AC Milan at the stadio Olimpico. Rome (Italy), April 26th, 2021 (Photo by Massimo Insabato/Archivio Massimo Insabato/Mondadori Portfolio via Getty Images)
Back to top button