ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

فەرمی: یارییەکەی مان یونایتد و لیڤەرپوول دواخرا

Korek Telecom

یاریگا
یارییەکەی نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول کە بریار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر 18:30 بەکاتی هەولێر بکرێت، بەهۆی ئاڵۆزیەکانی هاندەرانی شەیتانە سوورەکان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

تۆری هەواڵی BBCبەریتانی بڵاویکردەوە یارییەکە بریاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای ئۆڵدترافۆردی تایبەت بە شەیتانە سوورەکان بکرێت، بەڵام هاندەرانی ئەو یانەیە بەهۆی خۆپیشاندانەکانیان بەهۆی ناڕەزایەتی بەرامبەر خاوەنەکانی یانەکەیان رژانە نێو یاریگا و پشێوی و ئالۆزیان دروستکرد و بەم هۆیەوە یارییەکە بەڕێوەنەچوو، هەرچەندە بریاربوو کە هەر ئەمشەو یارییەکە بکرێت، بەڵام بەهۆی ئالۆزی دۆخەکە، بریاردرا یارییەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.

مانچێستەر یونایتد لە ئەگەری سەرنەکەوتنی لەم یارییە، ناسناوی ئەم وەرزەی لە بەرژەوەندی مانچێستە سیتی رکابەری یەکلایی دەکردەوە، بەڵام لە کۆتاییدا چارەنوسی ئەم وەرزە بۆ داهاتوو دواخرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!