ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاری لەسەر ئامادەکارییەکان ریال مەدرید

یاریگا
یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەمڕۆ یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر چێڵسی لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدا.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەژێر سەرپەرشتی زینەدین زیدان راهێنەری فەرەنسی یانەکەیان، یەکەیەکی دیکەی ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان ئەنجامدا، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ سێرخیۆ رامۆس بەبێ هیچ کێشەیەک راهێنانەکانی کرد و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یارییەکە لە پێکهاتەی سەرەکی بێت، هەروەها فێرلاند مێندی ئەمیش بەبێ کێشە بەشداری راهێنانەکانی کردووە و رۆژی یارییەکە چارەنوسی یەکلایی دەکرێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە فێدێ ڤالڤێردی ناوەڕاستکار کە ماوەیەکە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە، سبەی ئەنجمای پشکنینەکەی دەگەڕێتەوە و ئەستەمە لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکە بێت، هەرچی ڤارانە ئەویان بە تەنیا راهێنانی کردووە و ئەمیش ئەستەمە بۆ یارییەکە ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button