ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بەپەلە: یارییەکەی مان یونایتد و لیڤەرپوول دواخرا

یاریگا
یارییەکەی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول کە بریاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر 18:30 خولەک لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد بکرێت، بەهۆی ناڕەزایەتی هاندەرانی مان یو و رژانە نێو یاریگای یانەکەیان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە، ژمارەیەک لە هاندەرانی یانەی مانچێستەر یونایتد وەکو نارەزایەتیەک بەرامبەر خاوەنەکانی یانەکەیان، لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگاکەیان پشێوی و ئاڵۆزیان دروستکردووە و هەر ئەمەش وایکردووە یارییەکەی بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت و پۆلیسی ئەو شارە سەرپەرشتی یارییەکەی ئاگادار کردووەتەوە، بۆ کۆنترۆڵ کردنی بارودۆخەکە، پێویستیان بەچەند کاتژمێرێک هەیە، بۆیە تاوەکو ئێستا کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە دیار نیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئەنجومەنی پرێمەرلیگ لەهەوڵدایە بە زووترین کات وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکە دیاری بکات و ئەگەرێکیش هەیە هەر ئەمشەو یارییەکە بکرێت.


بابەتی زیاتر

Back to top button