ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رایۆڵا تاکلایەنانە ئەگەری رۆیشتنی هالاند ئاشکرادەکات!

مینۆ رایۆڵا بەڕێوبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند دەڵێت یاریزانەکەی بۆ فرۆشتنە ئەگەر ئۆفەرێکی باش بێتە پێش.

بازاڕی گۆڵکارە نەرویجییەکە گەرمە و یەکێکە لە پڕ باس و خواسترین ئەگەرەکانی گواستنەوە، بریکارەکەشی بۆ رۆژنامەی ئەی ئێس وتی “قسەمان لەگەڵ دۆرتموند کردووە و ئەوان پێیان وتووین هالاند بۆ فرۆشتن نیە و لە یانەکە دەمێنێتەوە، بەڵام من دیدێکی دیکەم هەیە و پێم وایە ئەگەر یانەیەک بە ئۆفەرێکی باشەوە بێتە پێش کە هەمووان دڵخۆش بکات ئەوا هالاند بۆ فرۆشتنە”.

رایۆڵا وتیشی “خولەکەش گرنگە کە یاری تێدا دەکات، پاریس خراپترین خولە لەنێو بژاردەکانیدە، بایەرن خۆی هەمیشە براوەیە بەڵام ئیسپانییەکان سێ یانەیان ئەگەرییان هەیە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button