ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

مارسێلۆ بە فرۆکەیەکی تایبەت گەشتی لەندەن دەکات

یاریگا-
مارسێلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شاری مەدرید ناتوانێت لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی لەندەن بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە بەرگریکارەکەی میرنگی بەهۆی ئەوەی چاودێری یەکێک لە وێستگەکانی دەنگدانە لە هەڵبژاردنەکانی هەفتەی داهاتوو شاری مەدرید، ناتوانێت لەگەڵ شاندی یانەکەی بەمەبەستی رووبەڕووبونەوەی چێڵسی گەشتی شاری لەندەن بکات، بۆیە یانەکەی بریاریداوە بەفرۆکەیەکی تایبەت ئەو یاریزانە بەڕی بکات، کە تێچووەکەی 200 هەزار یۆرۆیە.

ریال مەدرید چوار شەممەی هەفتەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەکاتێکدا دەبێتە میوانی چێڵسی، پێشتر هیوایەک هەبوو کە مێندی بەشداری ئەو یارییە بکات، بۆیە پێویستیان بە مارسێلۆ نەبوو، بەڵام دەنگۆیەک هەیە کە بەرگریکارە فەرەنسیەکە بۆ ئەو یارییەش ئامادە نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button