ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

رایۆلا بۆ یەکەمجار دەبێتە بریکاری خانمە یاریزانێک

جاری یەکەمە لە مێژوودا روودەدات

یاریگا-
مینۆ رایۆلا، کە بەرێوەبەری کارەکانی چەندین یاریزانی دیاری جیهانە بۆ یەکەمجار لە مێژووی پیشەکەی بووە بە بریکاری کارەکانی خانمە یاریزانێکی تۆپی پێ.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە بریکارە ئیتاڵیەکە بەم دواییە لەگەڵ باربارا بونانسێنا خانمە یاریزانە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی رێکەتووە و لەمەودوا وەکو بەڕێوەبەرەکەی کارەکانی گواستنەوەی بەڕێوە دەبات و لە یەکەم هەهگاویشدا دەیەوێت ئەو خانمە یاریزانە بیانکۆنێری، بۆ ریزەکانی یانەی لیۆنی فەرەنسای پاڵەوانی سێ وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگی خانمان بگوازێتەوە.

بارابارا لەوەتەی ساڵی 2017 یاری بۆ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دەکات و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستە و بەئاستە بەرزەکەی ناسناوی زیدانی پێدراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button