ئه‌وروپائیتاڵیا

وادەی گەڕانەوەی هاندەران لە ئیتاڵیا دیاریکرا

یاریگا-
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا لە هەوڵی ئەوەدایە لە ماوەیەکی نزیکدا دوای ئاسایی بونەوەی دۆخەکە، رێگە بەرێژەیەک لە هاندەران بدەن بۆ یاریگاکان بگەڕێنەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلا سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، دوای ئاسایی بونەوەی دۆخەکە و ڤاکسین کردنی ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتیمانیەکانیان، فێدراسیۆن پێشنیاری کردووە لە یاری کۆتایی جامی وڵاتەکەیان لەنێوان هەردوو یانەی یۆڤێنتۆس و ئاتالانتا، رێگە بەگەڕانەوەی %10 لە هاندەرانی هەردوو یانە بدەن، واتە هەر یانەیەک بۆی دەبێت 2300 هاندەری لە یاریگا ئامادەبێت.

ئیتاڵیا هاوشێوەی زۆربەی وڵاتەکانی جیهان، بەهۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی زۆرە رێگە بە ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگاکان نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button