وه‌رزشه‌کانی تر

گیانلەدەستدانی بۆکسێنەرێکی ئوردنی لە پاڵەوانێتی جیهانیی لاوان

Korek Telecom

یاریگا-بۆکسێنەری هەڵبژاردەی ئوردن راشد سەویسات لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا پاش لێدانێکی بەهێز لە میانەی  پاڵەوانێتی جیهانی لاوان بۆ بۆکسێن.

راشد بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە مایەوە و نەشتەرگەرییەکی بەپەلەشی بۆ ئەنجامدرا بەڵام سەرەنجام دوێنێ گیانی لەدەستدا.

بەرامبەرەکەی راشد، بۆکسێنەرێکی  ئەستۆنی بووە بە ناوی ئەنتۆن وینگرادۆ کە کێشی ٨١ کیلۆ بووە و ئەگەری لێکۆڵینەوەی فەرمی هەیە لە رووداوەکە.

ئوردن دوای رووداوەکەی یاریزانەکەیان، راستەوخۆ پاڵەوانێتییەکیان جێهێشت و گەڕانەوە وڵاتەکەیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!