ئیتاڵیا

سێ یانەی ئینگلیزی کێبڕکێی ئاندرێ بێلۆتی دەکەن

یاریگا- ئاندرێ بێلۆتی بۆتە جێی گرنگی پێدانی یانەکانی ئینگلتەرا و لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، یانەی لیڤەرپوولیش هاتۆتە کێبڕکێی مانچستەر یونایتد و تۆتنهامەوە بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی تۆرینۆ.

بێلۆتی یەکێکە لە گۆڵکارە دیارەکانی ئەو چەند ساڵەی دوایی سێریا ئەی و لەوەتەی ساڵی 2015 لە پالێرمۆوە پەیوەندی بە تۆرینۆوە کردووە، لە 222 بەشداریدا توانیویەتی 104 گۆڵ تۆمار بکات.

Back to top button