ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

بێنیتیز رێگەی سەرکەوتن پیشانی چێڵسی دەدات

یاریگا
رافا بێنیتیز، راهێنەری پێشووی یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانیا و چێڵسی ئینگلیزی ئامۆژگاری یاریزانانی یانە ئینگلیزیەکە دەکات چۆن رکابەرەکەیان تووشی دۆڕان بکەن.

راهێنەرە ئیسپانیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەنی بەریتانی دەڵێت ” یاریزانانی چێڵسی پێویستی بە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆرە، مەبەستم ئەوە نیە کە زۆرترین راکردنیان لەناو یاریگا هەبێت، ئەوان دەتوانن بە پاساتێکی زۆر یاریزانانی بەرامبەر تووشی کێشە بکەن، هەروەها ئەگەر بیانەوێت تیپی بەرامبەر تووشی کێشەی زیاتر بکەن، پێویستە خێرابن لەناو یاریگا، دڵنیاشم چێڵسی یاریزانی باشی هەیە و ریال مەدرید تووشی کێشە دەکەن ”.

ئەمشەو ریال مەدرید کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات.

Back to top button