ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

زیدان: هەڕەشەکانی یوێفا پێکەنیناوین

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر چێڵسی باسی لە دۆخی یانەکەی و هەڕەشەکانی یوێفا کرد.

راهێنەرەکەی مێرنگی سەبارەت بە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر چێڵسی گووتی ” یارییەکی قورسمان لەپێشە و چەند یارییەکی دیکەی هاوشێوەشمان لە پێشە، دەمانەوێت بەباشترین شێوە یاری بکەین. سەبارەت بە هەڕەشەکانی یوێفا دەمەوێت بڵێم کە شتێکی پێکەنیناویە کاتێک دەڵێن وەرزی داهاتوو ناتوانین بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەین، قسەی زۆر هەن لەمبارەوە، بەڵام تەنها دەمانەوێت بیر لە یارییەکەی سبەی بکەینەوە ”.

ریال مەدرید شەوی داهاتوو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button