ئینگلتەرا

توخێل ئامارێکی مێژوویی لەگەڵ چێڵسی تۆمارکرد

یاریگا-ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی چێڵسی لە رکابەرییەکانی پریمەرلیگ شکستی بە وێستهام هێنا بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە خاکی وێستهام.

توخێل بوو بە یەکەم راهێنەری مێژووی یانەکە لە ١٠ یاری یەکەمدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی تووشی هیچ شکستێک نەیەت، بلوز لەسەر دەستی راهێنەرە ئەڵمانییەکە هەشت بردنەوەی نوسیوییەتەوە و دوو یاریش بەرامبەربوون.

چێڵسی لەو ١٠ یارییەدا ١٤ گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها سێ گۆڵی لێ تۆمارکراوە!

بە بردنەوە لە وێستهام، چێڵسی پلەی چوارەمی بە یانەی خاوەن ماڵ چۆڵکرد و چانسی گەیشتنی بە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان بەهێزترکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button