ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆنی کرووس بۆندەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نوێ کردەوە

یاریگا- ئەمڕۆ دووشەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تۆنی کرووسی ڕاگەیاند.

بەم شێوەیە ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە تا کۆتایی وەرزی 2022/2023 لە ڕیزەکانی مێرەنگی بەردەوام دەبێت. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ماوەیەکە میدیای ئیسپانیی دەنگۆی جێهێشتنی کرووسیان بڵاو دەکردەوە.

یاریزانە تەمەن 29 ساڵانەکە، ساڵی 2014 لە بایەرن میونخەوە ڕووی کردە ڕیاڵ مەدرید. تا ئێستا 233 جار بەشداریی یارییەکانی کردووە بە درێسی سپییەوە، هاوکات 11 نازناویشی لەگەڵ یانە شاهانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button