ئیسپانیا

بنزیمه ڕیکۆردێکی ڕاوڵ گۆنزالێسی تۆمار کرد

یاریگا- کەریم بنزیمه بەردەوامە لە پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکانی و ئەمشەویش تەنها لە گێمی یەکەمدا دوو گۆڵی له یانەی کادێز تۆمار کرد، ئەوە سەرەڕای ئەسیستێکی جوانیش بۆ ئۆدریۆزۆلای هاوتیمی.

گۆڵکارە فەرەنسیەکە توانی ڕیکۆردێکی ڕاوڵ گۆنزالێسی ئەفسانەی ڕیاڵ مەدرید یەکسان بکاتەوە بە تۆمار کردنی گۆڵ لە دژی ئەو 35 یانەیەی لە خولی ئیسپانی ڕووبەڕوویان بووبێتەوه.

ڕیاڵ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام پێشکەوتووە و چاوەڕێی گێمی دووەمن تا بە شێوەی کاتییش بێت خۆیان بگەیەننە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی.

بابەتی زیاتر

Back to top button