ئه‌وروپا

لیڤاندۆڤسكی: هەندێك جار خۆزگە دەخوازم ناسراو نەبومایە

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 ئەوەی ئاشكرا كرد كر هەندێك جار ئەوە لەدەست دەدات كە بە ئازادی وەك خەڵكانی دیكە بژیت.

ئەستێرە 32 ساڵانەكە لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: حەزدەكەم هەندێك جار بۆ پیاسەیەك دەمەوێت لەگەل خێزانەكەم بچمە دەرەوە بە بێ ئەوەی هەست بكەین چاودێریمان دەكرێت.

هەروەها ووتیشی: تكایە بە هەڵە تێ مەگەن ، خەڵكان زۆر باشن لەگەلم كاتێك كەسێك پیرۆزباییم لێدەكات بۆ ئەوەی یاریەكی باشم كردووە ، بێگومان من. بەوە زۆر دلخۆشم ، هەروەها دەزانم ئەوە بۆ خەڵكیش چۆنە.

لە كۆتایشدا ووتی: هەندێك جار هیوادارم بێ ناو بم بۆ نمونە پیاسەیەك بكەم وەك نەناسراوێك.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button