ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

کالدێرۆن: ئامادەبووم لە پێناو میسی تاوەکو رۆما بە پیادە بڕۆم

یاریگا-
رامۆن کالدێرۆن، سەرۆکی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە پێناو بەدەست هێنانی تواناکانی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا، بەپیادە تاوەکو رۆما بچێت بۆ ئەوەی داوا لە پاپ بکات یارمەتی بدات.

سەرۆکی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا گووتی ” کاتی خۆی زۆرمان پێخۆش بوو لیۆنیل میسی پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات و بەکارگێری یانەکەشم گووت لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئامادەم بەپیادە تاوەکو شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بڕۆم و داوا لە پاپ بکەم هاوکاریم بکات، بەڵام هەر زوو زانیم ئەم هەوڵانەم بێ سوود دەبێت، چونکە بۆ ئەو بارسێلۆنا زۆر خۆشەویست بوو ”.

کالدێرۆن لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە هەر ئەو کات دوای بێ هیوابوون لە میسی، بریاریاندا کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازنەوە و دوای وازهێنانیشی لە پۆستی سەرۆکایەتی، یانەکەی توانی ئەم کارە بکات.

Back to top button