ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بۆندزلیگاش دژی خولی سوپەری ئەوروپیە

یاریگا-
کاردانەوەکان لەسەر کردنەوەی خولێکی نوێ بەناوی خولی سوپەری ئەوروپا بەردەوامە و دوای فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا، ئەمجارەیان ئەنجومەنی بۆندزلیگای ئەڵمانیاش دژایەتی خۆی بۆ ئەم خولە راگەیاند.

کریستین زایفێرت سەرۆکی ئەنجومەنی بۆندزلیگای ئەڵمانیا بە رۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی گووت ” ئێمە بە هەموو شێوەیەک لە دژی بیرۆکەی رێکخستنی خولێکی نوێین، نابێت لەپێناو سودێکی زیاتری دارایی بۆ یانەکانی ئیسپانیا، ئینگڵتەرا و ئیتاڵیا پاڵەوانتیە جیاوازەکان بخەینە مەترسیەوە، ئەم پاڵەوانتیەی کە باسی لێوە دەکرێت، زیانێکی زۆری دەبێت، بەم هۆیەوە منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی یوێفا و هەموو ئەو خولانەی دژایەتی ئەم بیرۆکەیە دەکەن ”.

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی راگەیاندنی خولێکی نوێ لەلایەن چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و یوێفاش هۆشداری داوە هەر یانەیەک و یاریزانێک بەشداری ئەم خولە بکات، لە هەموو پاڵەوانتیەک دوور دەخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button