ئه‌وروپاگرنگترینمۆندیال

یوێفا هۆشداریەکی توندی بڵاوکردەوە

Korek Telecom

یاریگا-
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی رێکخستنی پاڵەوانتیەکی تایبەت لەژێر ناوی خولی سوپەری ئەوروپا کە چەند یانەیەک ئەم بیرۆکەیان داناوە، یوێفا هۆشداری دەدات هەر یاریزانێک بەشداری ئەم خولە بکات، لە چامپیۆنزلیگ و مۆندیال بێ بەش دەبێت.

ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەکی جیهانی ئاشکرایان کردووە ئەو یانانەی لەسەر کردنەوەی پاڵەوانتیەکی نوێ بە ناوی خولی سوپەری ئەوروپا رێککەوتون، بریارە بەم زووانە بەفەرمی ئەو پاڵەوانتیە راگەینن، دوای بڵاوبونەوەی ئەم دەنگۆیەش یوێفا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بڵاویکردەوە ” هەر یانەیەک بەشداری ئەم خولە بکات، ئەو کات خۆیان بەرپرسیارن و لە خولی نێوخۆیی وڵاتەکانیان بێ بەش دەکرێن هەروەها یاریزانەکانی ئەو یانانەش بەهەمان شێوە بۆیان نیە بەشداری هیچ خولێکی دیکە و بگرە جامی جیهانیش بکەنەوە ”.

فێدراسیۆنەکانی ئیسپانیا، ئینگڵاند، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و فەرەنسا بە توندی ئەم بیرۆکەیە رەتدەکەنەوە، بەڵام چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا بەردەوام کار لەسەر ئەو پرۆژەیە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!