ئیسپانیا

گریزمان پیاوی یاریە كۆتاییەكان

یاریگا-

ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی گۆڵی یەكەمی یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو.

بارسێلۆنا توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بلباو بباتەوە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ، گۆڵەكان لەلایەن گریزمان و دی یۆنگ و لیۆنێل میسی دوو گۆڵ تۆمار كران.

بە پێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لە كۆتا پێنج یاری كۆتایی لە یانە و هەڵبژاردەكەی گریزمان توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بكات.

گریزمان لە یاری  كۆتایی خولی ئەوروپی لەگەل ئەتلەتیكۆ مەدرید توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات ، لە یاری كۆتایی جامی جیهانی توانی گۆڵێك تۆمار بكات ، لە یاری كۆتایی سوپەری ئیسپانی دوو گۆڵی تۆمار كرد ، لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیاش گۆڵێك.

بابەتی زیاتر

Back to top button