ئیسپانیا

گریزمان: شانازی دەكەین بە مانەوەی میسی لە بارسێلۆنا

یاریگا-

ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هیوادارە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەیان لە بارسا بمێنێتەوە.

بارسێلۆنا توانی بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەتلەتیك بلباو بباتەوە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا و توانی نازناوەكە بباتەوە.

لە دوای یاریەكە گریزمان ووتی: وەرز هێشتا زۆری ماوە پێوویستە چێژ لە یاریكردن وەرگرین ، ئێمە  شانازی دەكەین بە كارەكانی ئەم یانەیەوە.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەوە كۆتا یاری كۆتایی میسی بوو لەگەل بارسێلۆنا گریزمان ووتی: شتەكە بەدەست ئێمە نیە ، لیۆ بڕیار دەدات ، هەست بە شانازی دەكەین كە لەگەلماندایە ، هیوادارم لەگەڵمان بمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button