ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی

یاریگا- 

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی بڵاوكردەوە.

ڕۆژی یەكشەممە خیتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات لە میانەی یاریەكانی خولی ئیسپانیا.

شایەنی باسە بەهۆی زۆری پێكانەكانیەوە زێدان تەنها 16 یاریزانی بەردەستە بۆ ئەم یاریە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو  , مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،چوست ، كرۆس ، مۆدریچ ، ڤالڤێردی ، ئیسكۆ ، بنزیما ، ئەسینسیۆ ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ڕۆدریگۆ.

ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 66 خال لە پلەی دووەمی لالیگا دێت و  تەنها خاڵێك لە ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button