ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید پێكانی یاریزانێكی دیكەی ڕاگەیاند

یاریگا- 

ڕیاڵ مەدرید پێكانی یاریزانێكی دیكەی ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند پێش یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی لە خولی ئیسپانیا.

ڕۆژی یەكشەممە خیتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات لە میانەی یاریەكانی خولی ئیسپانی.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند دوای پشكنینە پزیشكیەكان كە بۆ یاریزان فێرلان مێندی لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەوە ئەنجامدراوە دەركەوتووە لە قاچی چەپیدا تووشی پێكان بووە.

شایەنی باسە پێكانەكەی میندی پێكانی ژمارە 54 بوو بۆ یانەكەی زێدان لەم وەرزەدا، بەوەش یاریزانەكە لە یاریەكەی بەرامبەر خیتافی ناتوانێت بەشداری بكات.

فێرلاند مێندی

هەروەها سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن میندی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button