ئیتاڵیا

حەكیمی باس لە شێوازی یاریكردنی ئینتەر میلان و ڕیاڵ مەدرید دەكات

یاریگا- 

ئەشرەف حەكیمی مەغریبی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی باس لە شێوازی یاریكردنی ئینتەر میلان و ڕیاڵ مەدرید دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لاریبۆبلیكای ئیتاڵی حەكیمی ووتی: ماچكردنەكەی كۆنتی؟ ئەوە ئاماژەیەكی جوانی سۆز بوو ، ڕاهێنەرەكە لە گەڵماندایە گرنگ نیە چی بەسەر یانەكەدا بێت ، ئەو وەك برایەكی گەورەیەلە ڕووی تەمەن و ئەزمونەوە.

هەروەها ووتیشی: كۆنتی ئازادیمان. پێ دەدات لە یاریگادا ، ڕێگەی پێداوین چێژ وەرگرین و لە ناو یاریگا تواناكانمان پیشان بدەین.

بەردەوام بوو ووتی: لە ڕیاڵ مەدرید لەسەر شێوازی چوار بەرگری یاریمان دەكرد ، بەڵام یاریكردن بە سێ بەرگری زیاتر ئازادیت پێ دەبەخشێت لە كاتی هێرشبردندا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button