ئه‌وروپا

پۆچەتینهۆ: دەجەنگین لە پێناو ئەوەی مباپێ بە درێسێكی دیكەوە نەبینین

یاریگا- 

ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە دەنگۆكانی ڕۆشتنی مباپێ لە یانەكە دەكات.

گرێبەستەكەی مباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستا گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

لە لێدوانیدا بۆ بەرنامەی كواترۆی ئیسپانی پۆچەتینهۆ ووتی: نامەوێت یاریزانەكانم ببینم بە درێسی یانەیەكەی دیكەوە ، لە دوای ئەو كارانەی سێ مانگی ڕابردووی مباپێ من و یانەكەشم دەجەنگین لە پێناو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

هەروەها ووتیشی: نامەوێت بیبینم بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە ، بە پێی توانا هەول دەدەین تا لێرە بیهێڵنەوە لەگەل خۆمان.

سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیكردنی ڕامۆس بە پاریسەوە ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە ووتی: نامەوێت باسی ئەو یاریزانانە بكەم كە لە یانەكەم نین ، دەنگۆی زۆر هەیە ئێمەش وەك پاریس هەوڵی پتەوكردنی ڕیزەكانمان دەدەین.

لە كۆتایشدا ووتی: نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی میسی؟ بەمزوانە دەردەكەوێت و ڕوون دەبێتەوە كە میسی لە بارسێلۆنا چی بەسەر دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button