ئینگڵته‌را

ئۆبامیانگ تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی مەلاریا ڕاگەیاند

یاریگا- 

پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی مەلاریا ڕاگەیاند ئەو كاتەی لەگەل هەلبژاردەكەی بووە.

كەمێك پێش ئێستا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئۆبامیانگ لە پۆستێكدا نووسیوویەتی: سڵاو هاوڕێیان ، سوپاس بۆ هەموو پەیام و پەیوەندیەكانتان ، بەداخەوە تووشی مەلاریا بووم ئەو كاتەی لەگەل هەڵبژاردەكەم بووم لەگەل هەڵبژاردەی نیشتیمانی گابۆن.

هەروەها نووسیوویشیەتی: ئەم هەفتەی چەند ڕۆژێكم لە نەخۆشخانە بەسەربرد ، بەڵام هەموو ڕۆژ هەست بە باشتر بوون دەكەم ، سوپاس بۆ ئەو پزیشكانەی كە ڤایرۆسەكەیان دۆزیەوە و زۆر بە خێرایی چارەسەریان كرد.

لە كۆتایشدا نووسیوویەتی: لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا هەستم بە خۆم نەدەكرد ، بەڵام بەمزوانە بە. بەهێزتر لە جاران دەگەڕێمەوە ئێستا چاودێری كوڕەكان دەكەم یاریەكی گەوریان لە پێشە ، با بڕۆین.

بابەتی زیاتر

Back to top button