ئه‌وروپا

قوتابخانەی زیدانی نمونەیی

یاریگا- 

زیدان نەک تەنها یاریە گەورەکانی ئەم وەرزەی بردۆتەوە، بەڵکو وانەی تاکتیکی وەکو مامۆستایەک داوە بە چەندین راهێنەری زۆر باش، لە کۆمانەوە ریزی کردون تا یۆرگن کلۆپ.

وانەی یەکەم:

رۆناڵد کومان: زیدان یەکەم یاری بەهێزی لەم وەرزە کلاسیکۆ بوو، بە کومانی وت بەخێربێیت بەڵام ئەم یاریە کراوەو هێرشبەریت لەگەڵ تیپی بەهێزدا کارناکات، بە جوڵەیەکی ڤالڤێردی هەموو ناوەڕاستی بارسیلۆنای بڕی. فێری کرد یاری بەهێز چۆن دەکرێت، کومان وانەکەی بەباشی وەرنەگرت و هەموو ئەم وەرزە ئەو کێشەیەی هەبوو، یاری دوەمی کلاسیکۆش دوبارەی کردەوە چونکە باش تێنەگەیشتبوو.
فێریکرد کە راهێنەر نابێت باسی تیپەکانیتر یان ناوبژیوان بکات، فێربوو؟ نەخێر!

وانەی دووەم:
کۆنتی: راهێنەریکردن بە هاوار هاوار نابێت، بەبێ دەنگی دوو یاری لەسەر یەک لێ بردەوە، بە کۆنتی وت گلەیی لە ئیدارەکەت مەکە کە بۆندت بۆ ناکەن، سەیرێکی بۆندەکانی ئێمە بکە.
لە یاری دوەمدا کۆنتی کە بەرگریەکی توندی دەکرد بە جوڵەیەکی چاوەڕان نەکراو ناچۆ لە دڵی بەرگریەوە گەیشتە ناو سزای ئینتەر و پێناڵتی دروستکرد.

وانەی سێیەم:
دیگۆ سیمیۆنی: زیدان بە سیمیۆنی وت کە تۆپی پێ هەر بەرگری نیە، ئەوەتا تۆ بەرگری دەکەیت و بە ٢ گۆڵێ بێ وەڵام دۆڕاندنت، تۆپی پێ ئەوەیە لە کاتی پێویستدا چی دەکەیت؟ سیمیۆنی وانەکە فێربوو؟ هەرگیز فێرنابێت و ئەوەش زیانی لێ داوە.

وانەی چوارەم:
گاسپەرینی: زیدان پێی وت با گواردیۆلا بڵێت یاریکردن بەرامبەر ئەتەلەنتا وەکو دکتۆری دان ناخۆشە، بەڵام بەرامبەر من نا! گاسپەرینی تۆ بەرگری (مان تو مان ) دەکەیت؟ ئەوە مێندی سەری لە هێڵی بەرگری تێکداو کارتی سورو و کۆتایی، لە هەردوو یاری کۆنتڕۆلی تۆپی لێ سەند و فێریکرد چۆن کۆنتڕۆلی تۆپ دەکرێت.

وانەی پێنجەم:
یۆرگن کلۆپ: سەرەتا ٤٥ خولەکی یەکەم، زیدان وای لە کلۆپ کرد کە هیچ تێنەگات!! پاشان کلۆپ تێگەیشت کە یاری خێرا لەگەڵ ریاڵ مەدرید ناکرێت، زیدان بە کلۆپی وت ئەوەتا من کێشەی هێڵی بەرگری و پێشەوەم هەیە بەڵام بە ٣ ناوەڕاست یاری دەبەمەوە.
زیدان کلۆپی فێرکرد کە ئەو هێڵە بەرگریە بەرزە دەبێت بزانیت لەگەڵ کێ یاری پێ دەکەیت، ئەوە ڤینیسیۆس بە ئاسانی دەکەوێتە پشتی بەرگریکارانت.
یاری یەکەم پشانی کلۆپیدا کە کۆنتڕۆلی ناوەڕاست و هێرش چۆن دەبرێت، یاری دوەمیش پێی وت بەرگری ئاوا دەکرێت.

زۆر سوپاس زیدان ئێمەشت فێرکرد کەبەبێ بۆندی باش و بێ کورسی یەدەگ و بەچەندین پێکانەوە گلەیی ناکەیت، بیرمان نەچێت ئەوەشی فێرکردن کە باسی ناوبژیوان هەر بوە بە عەیبە.

بابەتی زیاتر

Back to top button