چامپیۆنزلیگ

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵەی بەرامبەر سیتی بیلینگهام دوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

یاریگا-

جودی بیلینگهامی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی توانی تاكە گۆڵی یانەكەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی تۆمار بكات.

مانچێستەر سیتی توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی دوای ئەوەی توانی لە یاری هاتن و چوون بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بروسیا دۆرتمۆند بباتەوە.

بیلینگهام توانی لە خولەكی 15 تاكە گۆڵی دۆرتمۆند لەم. یاریەدا تۆمار بكات ( ڤیدیۆی گۆڵەكەی).

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە لاوە ئینگلیزیەكە بوو بە بچووكترین یاریزانی بروسیا دۆرتمۆند گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆمار بكات ( 17 ساڵ و 9 مانگ و 16 ڕۆژ ).

هەروەها بوو بە بچووكترین یاریزانی ئینگلیزی كە بتوانێت گۆڵ لە چامپیۆنسلیگ تۆمار بكات و توانی ژمارەكەی واین ڕۆنی بشكێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button