ئینگلتەرا

کاپتنەکەی لیدز یونایتد: بێڵسا ژیانی منی گۆڕی

لیام کوپەر کاپتنی یانەی لیدز یونایتد باسی کاریگەرییە گەورەکەی مارسێلۆ بیڵسا دەکات لەسەر یانەکە و ژیانی.

بیڵسا بەر لە سێ وەرز بووە راهێنەر لیدز و لەوکاتەوە ئاست و ئەنجامەکانی یانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. کاپتنەکە بۆ تەلەگراف وتی ” ئەو  لە ئاستێکی جیاوازدایە ، زۆر زۆر فێربووم لێوەی، دەبێت وەکو ئیسفەنج بیت، ئەو یاری و ئاستی من و یاریزانەکانی دیکەی گەیاندووەتە ئاستێکی جیاواز. ئەو تەنها وەکو یاریزان منی نەگۆڕیووە بەڵکو وەک پیاوێک ژیانی منی گۆڕیووە. ئێستا دڵخۆشترم و هۆکارەکەشی ئەوە چونکە مێشک و دەروونی منی بردووەتەوە شوێنێکی باشتر و شێوازی بیرکردنەوەمی بۆ ژیان گۆڕیووە”.

لیدز لە کۆتا هەفتەی پریمەرلیگدا توانی شکست بە مانچێستەر سیتی پێشەنگ بهێنێت و لە پلەی ١٠یەمی ریزبەندی خولەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button