تێنسڤیدیۆ هەواڵگرنگترینوه‌رزشه‌کانی تر

ڤیدیۆ: دیمەنی خەجاڵەتبوونی یاریزانێکی تێنس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەیدا

Korek Telecom

لە میانەی پاڵەوانێتی کۆرت دی فرانس، تێنسزانی پۆڵەندی  هیوبێرت هورکاز  تووشی رووداوێکی ناخۆش هات کاتێک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەیدا هیچ رۆژنامەنووسێک پرسیاری لێنەکرد.

بەڕێوبەری کۆنگرەکە سەرەتا پرسی کێ بە زمانی ئینگلیزی پرسیاری هەیە کەس وەڵامی نەبوو، دواتر پرسی کێ بە زمانی پۆڵەندی پرسیاری هەیە و دووبارە کەس وەڵامی نەبوو. ئەویش بە بێ هیواییوە بە هیوبێرت دەڵیت خۆیان داوایان کرد.

هیوبێرت هەوڵیدا بە ئاسایی رووداوەکە وەربگرێت و وتی “کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی خۆش بوو کە کەس پرسیاری نەبوو، خێرا تەواو بوو سوپاس بۆ ئێوە”.

هیوبێرت لە پلەی ١٦هەمی ریزبەندی جیهانی تێنس دێت و یەکەم یاری بەرامبەر دان ئیڤانز بەریتانییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!