ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

بەنزیمە لە ژمارەیەکی پێوانەیی راول نزیک بووەتەوە

یاریگا-کەریم بەنزیمە لە یارییەکەی ئەمشەودا دەرفەتی ئەوەی هەیە پێش راول گۆنزالێز بکەوێت لە ریزبەندی گۆڵکارانی خولی پاڵەوانەکان.

بەنزیمە ١٧ ساڵە لە یاریگاکانی ئەورووپادایە و خاوەنی ٧٠ گۆڵە لە چامپیۆنزلیگ و لە پلەی پێنجەمدایە بە جیاوازی گۆڵێک لەگەڵ راول کە خاوەنی ٧١ گۆڵە. کەریم دوای راول تەنها لێڤاندۆڤێسکی و مێسی و رۆناڵدۆی لە پێش دەمێنێت لە ریزبەندی گۆڵکارانی مێژووی خولەکەدا.

بەنزیمە ئەو ژمارە گۆڵەی لە ١٢٧ یاریدا تۆمارکردووە کە دەکاتە گۆڵێک لە هەر ١٢٨ خولەکێک، هەرچی راولە  ٧١ گۆڵی لە ١٤٢ یاریدا تۆمارکردووە و دەکاتە گۆڵێک لە هەر ١٦٩ خولەکێکدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button