چامپیۆنزلیگ

نۆیەر: لە یاری چوونەوە ماڵئاواییمان لە چامپیۆنسلیگ كرد

یاریگا- 

مانوێل نۆیەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە ماڵئاواییكردنیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پاریس سان جێرمان توانی بایرن میونشن بكاتە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە بە ئەنجامی هەردوو یاری سێ گۆڵ بۆ هەردوولا و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنسلیگ.

لە دوای یاریەكە لە چاوپێكەوتنیدا بۆ پێگەی فەڕمی یانەكەی نۆیەر ووتی: ماڵئاواییكردنمان لە یاری هاتنەوە نەبوو ، بەڵكو ئەو كات بوو كە لە یاری چوون كاتێك لە یاریگای خۆمان شكستمان هێنا.

هەروەها ووتیشی: بردنەوەیەكی شایستەمان بەرامبەر پاریس بەدەستهێنا ، بەڵام ئەنجامی هەفتەی پێشوو هیچ باش نەبوو ، شتێكی ناخۆشە ، بە تایبەت كاتێك سەیر دەكەیت چەند هەلی گۆڵكردنمان لەدەستدا لە یاری چوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button