ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

وادەی گەڕانەوەی لێڤاندۆڤسکی ئاشکرا بوو

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی تووشی بووە، نزیکەی دوو هەفتەیە لە یانەکەی دابڕاوە و بریارە نزیکەی دوو هەفتەی دیکەش بگەڕێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا زانیاری لەسەر ئامادەکارییەکانی ئەو یانەیە دەستکەوتووە و بڵاویکردەوە کە گۆڵکارە پۆڵەندیەکەی باڤاریەکانی ئەمڕۆ بەبێ کێشە راهێنانە تایبەتەکانی کردووە و بەجۆرێک دەستی بە راکردنی خێرا کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی دوو هەفتەی دیکە و لە یاری بەرامبەر بایەر لیڤەرکۆزن بگەڕێتەوە یاریگاکان، بەمەرجێک ئەگەر کەم ماوەیە تووشی هیچ گرفتێکی دیکە نەبێتەوە.

لیڤا بەر لە دوو هەفتە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی پێکان بوو و لەو کاتەوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە و یانەکەشی لەم ماوەیە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان تووشی دۆڕانێکی قورس بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button